Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:39

دوانزه‌مین سه‌رکه‌وتنی له‌م وه‌رزەمسۆگه‌رکرد

به‌ ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی بیست هه‌زار هانده‌ر به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی مه‌یامی هیت به‌ سه‌دویه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌شتاونۆ خاڵ له‌ تیپی برۆكلین نێتسی برده‌وه.

یاریه‌كه‌ له‌ مه‌كسیكۆ سیتی پایته‌ختی مه‌كسیك به‌ ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی بیست هه‌زار هانده‌ر به‌ڕێوه‌چوو، له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌مدا، برۆكلین نێتس به‌ په‌نجاوسێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ په‌نجا خاڵ له‌پێش مه‌یامی بوو.

له‌ نیوه‌ی دووه‌میشدا، یاریزانانی مه‌یامی دواكه‌وتنیان بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و یاریه‌كه‌یان به‌ جیاوازی دوانزه‌ خاڵ برده‌وه، هه‌ردوو یاریزان گۆران دراگیچ و تایلۆر جۆنسۆن ئاستێكی به‌رزیان له‌ ڕیزی مه‌یامی پێشكه‌شكردو هه‌ریه‌كه‌و بیست خاڵیان بۆ تیپی براوه‌ تۆماركرد.

به‌م ئه‌نجامه‌ش مه‌یامی هیت یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ دوای دوو دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك و دوانزه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی مسۆگه‌ركرد.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.