سێرگی لاڤرۆڤ رایگهیاند بڕیارەکەی ترامپ لەبارەی ناساندنی قودسەوە ئاڵۆزی لێدەکەوێتەوە و سەقامگیری ناوچەکەش تێک دەدات.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ڤیەننا رایگەیاند، بڕیارەکەی (دۆناڵد ترامپ)ی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ناساندنی قودسەوە وەک پایتەختی ئیسرائیل، ئاڵۆزی لێدەکەوێتەوە و سەقامگیری ناوچەکەش تێک دەدات، لاڤرۆڤ پێشی وایە بڕیارەکەی ترامپ پلانی واشنتۆن بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی تێک دەدات و ئاشتی ناوچەکە دەشێوێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.