بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پاریس و دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا وتی: وڵاته ئه‌وڕوپییه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ترامپ سه‌باره‌ت به ئۆرشه‌لیم ره‌فتاری دووڕوویانهیان هه‌بووه و دووجۆره هه‌ڵوێستیان هه‌بووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل وتیشی كه دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ بڕیاره‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌وڕوپییه‌كان ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رز كرده‌وه سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره مێژووییه، به‌ڵام نه‌كه‌وته به‌رچاومان كه وڵاتێكی ئه‌وڕوپی هێرشه موشه‌كییه‌كان له دژی ئیسڕائیل ئیدانه بكات، كه ئه‌وه‌ش ره‌فتار و سیاسه‌تیی دووڕوویانه‌یه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.