Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:56

حکومه‌تی سووریا گه‌ڕایه‌وه‌ ناو دانووستانه‌کانی ژنێڤ

دوای یه‌ك هه‌فته‌ دووریی گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆی دانووستانه‌كان
حكومه‌تی سووریا گه‌ڕایه‌وه‌ ناو دانووستانه‌كانی ژنێڤ
کوردستان TV
100%

رۆژی رابردوو به‌شار جه‌عفه‌ری باڵیۆزی سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ دانوستانكاری سه‌ره‌كی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌ دانووستانه‌كانی ژنێڤدا، دوای یه‌ك هه‌فته‌ دووریی گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆی دانووستانه‌كان، هۆكاری دانیشتنه‌كه‌شی به‌ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی ناوبرد.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌شار جه‌عفه‌ری كه‌ رۆژێك دوای واده‌ی دیاریكراو گه‌یشته‌ شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی دانووستانه‌كان رایگه‌یاند: به‌ هۆی ئه‌وه‌ی داعش مینی له‌سه‌ر رێگه‌ی چاندبوو نه‌یتوانیوه‌ له‌كاتی دیاریكراو خۆی بگه‌یه‌نێته‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.