Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:42

ئه‌مریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور مانۆڕی دژه‌ موشه‌کی بالستیک ئه‌نجامده‌ده‌ن

ئه‌م مانۆڕانه‌ وروژێنه‌ری جه‌نگن و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌
US and Korea and Japan
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی ژاپۆن رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ و هه‌روه‌ها سبه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور و ئه‌مریكا به‌ سێ قوڵی مانۆڕێكی سه‌ربازیی ئه‌نجامده‌ده‌ن كه‌ تیایدا خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی شوێن پێی موشه‌كی بالستیك و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆه‌ر موشه‌كه‌.

ئه‌م مانۆڕه‌ی ئێستا دوو هه‌فته‌ دوای كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی موشه‌كێكی بالستیكی كۆریای باكوور له‌ سنووری ده‌ریایی ژاپۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌، ئه‌م مانۆڕه‌ دژه‌ موشه‌كییه‌ شه‌شه‌مین مانۆڕی له‌مجۆره‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی كه‌ له‌ ساڵی 2016 به‌ولاوه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كۆریای باكووریش پێیوایه‌ كه‌ ئه‌م مانۆڕانه‌ وروژێنه‌ری جه‌نگن و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ بیانوویه‌ك بن بۆ هێرشێكی له‌ناكاوی ئه‌تۆمیی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.