Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:41

تورکیا وەڵامی ناتانیاهۆ دەداتەوە

بە توندترین شێوە ئیدانەی لێدوانەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەكەین
توركیا وەڵامی ناتانیاهۆ دەداتەوە
کوردستان TV
100%

ئیبراهیم كاڵن ، گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا وەڵامی لێدوانەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی دەیەوە و رایگەیاند كە بەرپرسانی ئیسرائیل لەجیاتی هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەمان و سەركردەكانمان باشترە كۆتایی بە داگیركردنی خاكی فەڵەستین بێنن.

كاڵن روونیكردەوە كە بە توندترین شێوە ئیدانەی لێدوانەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین ناتانیاهۆ لە بەرامبەر كۆماری توركیا و سەرۆك كۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان، دەكەین.

لە روونكردنەوەكەی وتەبێژەكەی سەرۆكایەتی توركیادا هاتووە  ئیسرائیل كە چەندین ساڵە، مافەكانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان پێشێل دەكات و خاكی سەدان ساڵەی فەڵەستینییەكانی داگیركردووە، پێویستە پێش هەموو شتێك باجی ئەو كارانە بداتەوە كە ئەنجامی داون .
 دوێنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی لێدوانێكی پێشووتری ئەردۆغان گوتی :  من وانە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان وەرناگرم، كە گوندە كوردییەكان بۆردومان دەكات و هاوكاری گروپە فەلەستییەكان دەكات لەغەززە .

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.