كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه ئاماده نه‌بوونی به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی بۆ دیدار له‌گه‌ڵ مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا جێگه‌ی داخه.
وته‌بێژی مایك پێنس له‌مباره‌یه‌وه وتی: ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی ئاماده نین له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌رگرن بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ی داهاتووی ناوچه‌كه ئه‌وا جێگه‌ی داخه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ گه‌یشتن به ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین بێ هیوا نابێت و وه‌فدی ئاشتی ئێمه بۆ داڕشتنی پڕۆژه بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌م پرسه، شێلگیرانه هه‌وڵده‌دات.
وه‌ك ده‌وترێت ئاماده‌نه‌بوونی به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی و له‌ناویاندا مه‌حمه‌د عه‌بباس بۆ دیدار له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی ترامپ بووه كه به‌یتولموقه‌دده‌سی به فه‌رمیی وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل ناساند.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.