Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 15:26

60 دیلی نێوان حوسیەکان و سوپای یەمەن ئاڵوگۆڕیان پێکرا

پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی دیل و بەندكراوان دوای هەوڵێكی زۆر و بەردەوام هاتە دی
60 دیلی نێوان حوسیەكان و سوپای یەمەن ئاڵوگۆڕیان پێكرا
کوردستان TV
100%

سوپای یەمەن رایگەیاند كە ئاڵوگۆڕێكی بەندكراوانی نێوان گروپی ئەنسارولڵای حوسیەكان لە پارێزگای جۆف باكووری یەمەن بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا كە خۆی لە 60 دیل و بەندكراوی هەر دوو لا دەبینێتەوە .

موقەدەم یەحیا حاسر سەرۆكی دەستەی دیل و بەندكراوان لە ناوچەی سەربازی شەشەمی سەر بە حكومەتی یەمەن ، رایگەیاند ئاڵوگۆڕەكە بە سەركەوتوویی كۆتایی پێهات كە 30 دیل و بەندكراوی سوپای یەمەن لە لایەن حوسییەكان ئازادكران بەرامبەر بە ئازادكردنی 30 چەكداری حوسی .
پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی دیل و بەندكراوان دوای هەوڵێكی زۆر و بەردەوام هاتە دی .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.