Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:43

پیاوێکى چینى به‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌کى سه‌رسوڕهێنه‌ر جیهان به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌کات

زیاتر له‌ فیلمى خه‌یاڵى ده‌چێت
کوردستان TV
100%


پیاوێكى چینى په‌ڕۆیه‌كى به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ و ده‌یخاته‌ پێشى خۆى ده‌بێته‌ كه‌سێكى نه‌بینراو و به‌و عه‌بایه‌ خۆى ده‌شاریته‌وه‌ دواى بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بینه‌رێكى یه‌كجار زۆرى هه‌بووه‌ و جیهانى به‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌.

ئه‌م پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ له‌ وڵاتی چین گرتراوه‌ زیاتر له‌ فیلمى خه‌یاڵى ده‌چێت و هه‌ر وه‌ك له‌ فیلمى هارى پۆته‌ر كه‌ هه‌مان جۆره‌ عه‌با بوونى هه‌یه‌ كه‌ كه‌سه‌كان بۆ خۆشاردنه‌وه‌ به‌كارى ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌م پیاوه‌ چینییه‌ له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ خه‌یاڵى فیلمه‌كان ده‌كات به‌ راستى.

ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ ده‌نگۆى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا و هه‌ندێك كه‌س بڕوایان به‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ ڕاسته‌قینه‌بێت. 

هه‌ندیك له‌ شاره‌زایانیش پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ راست نه‌بیت و به‌كارهێنه‌رى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ پلاستیكى به‌ قوماشه‌كه‌وه‌ به‌كارهێنابیت، هه‌روه‌ها ده‌كرێت به‌رنامه‌ى سۆفت وێرى به‌كارهێنابێت وه‌ك ئه‌دوبى ئافته‌ر ئیفیكت، نیوك یاخود بلاك ماجیك و فوسیون كه‌ ده‌توانێ به‌ به‌كارهێنانى له‌ گرته‌ ڤیدیۆدا كه‌سێك نادیار بكه‌ى و له‌ پشتى ئه‌و كه‌سه‌ چى هه‌بێت بیخه‌یته‌ پێشى و له‌ ئه‌نجامدا وه‌ك كه‌سێكی نادیار ده‌بینرێت له‌ ڤیدیۆكه‌. 

له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێك له‌ بینه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌ له‌ لاى قاچه‌كانى ئه‌و كابرا چینییه‌ هه‌ندێك له‌ گه‌ڵاكان به‌هۆى با ده‌جوڵێنه‌وه‌ كه‌چى هه‌ندێكیان هیجچ جۆڵه‌یه‌كى لێ نابینن بۆیه‌ پێیان وایه‌ ڤیدیۆكه‌ ساخته‌ بێت.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.