Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:20

فەرەنسا : لە ماوەی 2 مانگی دیکە ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە داعش لە سوریا بەکۆتا دێت

ماكرۆن :زۆر پێویستە ئاشتیەكی درێژ خایەن بنیاد بنێین
فەرەنسا : لە ماوەی 2 مانگی دیكە ئۆپراسیۆنەكانی دژ بە داعش لە سوریا بەكۆتا دێت
کوردستان TV
100%

ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند كە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سوریا بۆ ماوەی نێوان ناوەراستی مانگی شوبات تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت ، بە پێچەوانەی روسیا كە رایگەیاند سوریا بە تەواوی لە ژێر دەستی توندڕەوان ئازادكراوە .

سەرۆكی فەرەنسا لە كۆنگرەیەكی هاوبەشدا لە گەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆشكی ئەلیزێ سەبارەت بە سوریا رایگەیاند بەردەوام دەبین لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش تا ناوەراست یان كۆتایی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو .

لای خۆیانەوە روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە كە رێكخراوی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی تا ئێستا كۆنترۆڵی چەند مۆڵگەیەكی بچوكی چەند شوێنێكی لە خاكی سوریا لە ژێر چنگدایە

ماكرۆن گوتی : زۆر پێویستە ئاشتیەكی درێژ خایەن بنیاد بنێین و تەئكیدی لە سەر چارەسەری سیاسی كردەوە كە لە ژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بێت .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.