له دوای وتاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كه باسی سه‌ركه‌وتنی عێراقیه‌كان ده‌كات به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش ده‌كات و له وتاره‌كه‌یدا باس له رۆلی سوپا‌و هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كات و رۆلی پێشمه‌رگه فه‌رامۆش ده‌كات و باسی ناكات.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق تانه‌ی توندیان له به‌یاننامه‌یه‌كدا له گوتاره‌كه‌ی عه‌بادی گرت و بایكۆتی مه‌ڕاسیمی سه‌ركه‌وتنی هێزه عێراقییه‌كانیان كرد.
ئه‌مرۆش قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی هه‌ولێر به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و چه‌ندین دروشمی جۆراو جۆر له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌و ناڕه‌زایی له‌سه‌ر عه‌بادی و به وتنه‌وه‌ی سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كورد زوبان نایشكێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان خۆپیشاندانێكی فراوانیان رێكخستووه‌و جاده‌ی دووسایدی كه‌ركوكیان گرتووه و له رێگه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه فراوانه رۆڵی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنن و ده‌ڵێن پێشمه‌رگه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له گوتارێكی بچووكی عه‌بادی جێگه‌ی نابێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.