ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه: كه ژماره‌ی سه‌له‌فییه توندڕه‌وه‌كان له‌م وڵاته‌دا به‌ره‌و هه‌ڵكشانه و هیچ كاتێك ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا نه‌بووه.
ئه‌و به‌رپرسانه هۆشداریی ده‌ده‌ن كه له‌چاو ساڵی رابردوو 1100 كه‌س به ژماره‌ی سه‌له‌فییه‌كانه‌وه زیاد بووه.
هانس گیئۆرگ ماسن سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ناوه‌ندیی ئه‌ڵمانیا رۆژی یه‌كشه‌ممه وتی: كه ژماره‌ی لایه‌نگرانی ئیسلامی توندڕه‌و له 9700 كه‌س له دیسێمبه‌ری 2016ـه‌وه گه‌یشتووه‌ته 10800 كه‌س له هه‌مان مانگی ساڵی 2017ـدا.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی ئه‌ڵمانیا جه‌خت له‌وه ده‌كات كه ئیتر سه‌له‌فییه‌كان وه‌ك رابردوو به شێوه‌ی ئاشكرا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ناو مزگه‌وته‌كان چالاكیی بۆ راكێشانی هاووڵاتییان ئه‌نجام ناده‌ن، به‌ڵكو زۆربه‌یان له گروپی بچو‌وكدا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت كار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كه‌ن.
شایه‌نی باسه سه‌له‌فه‌ییه‌كان لایه‌نگری ئیسلامێكی بێگه‌ردن كه به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ئه‌وان دژایه‌تیی دیموكراسییه‌تی رۆژئاوا ده‌كه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ش كار بۆ راكێشانی گه‌نجان ده‌كه‌ن تا بێنه پاڵ گروپه جیهادییه‌كانی وه‌ك داعش.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.