Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:41

بازرگانی چه‌ک له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ره‌ونه‌قی گرتووه‌ته‌وه‌

به‌ به‌های 375 ملیۆن دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان فرۆشتووه‌
بازرگانی چه‌ك له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ره‌ونه‌قی گرتووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دامه‌زراوه‌ی " سیپری " بۆ ئاشتی له‌ تازه‌ترین راپۆرتیدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ره‌ونه‌قێكی دووباره‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مریكا و ئه‌وڕوپاش زیاترین سوودیان له‌و بازرگانییه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سیپری كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ ستۆكهۆڵمی سویده‌، ساڵی 2016 رێژه‌ی فرۆشی چكوچۆڵ دوای ماوه‌یه‌ك داكشان، دووباره‌ هه‌ڵكشاوه‌ته‌وه‌. ئه‌م رێژه‌یه‌ش له‌چاو ساڵی 2015 نزیكه‌ی 9/1 زیادیكردووه‌ و له‌چاو ساڵی 2002 له‌ %38 زیادیكردووه‌.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ سه‌د كۆمپانیای گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك له‌ ئاستی جیهاندا به‌ به‌های 375 ملیۆن دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان فرۆشتووه‌.


له‌م میانه‌یه‌شدا كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا رێژه‌ی فرۆشی خۆیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، به‌مجۆره‌ش ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكییانه‌ له‌ ساڵی 2016ـدا رێژه‌ی له‌ %4 فرۆشیان به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و به‌مچه‌شنه‌ زیاتر له‌ 217 ملیار دۆلار سوودیان كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.