Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:52

سەرۆکی فەرەنسا : کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی پاریس بۆ کەش و هەوای ساڵی 2015 کارێکی دوژمنکارانەیە

سەرۆكی فەرەنسی پێشبینی كرد ترەمپ جارێكی دیكە بۆ دانوستانەكانی كەش و هەوا دەگەرێتەوە
سەرۆكی فەرەنسا : كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی پاریس بۆ كەش و هەوای ساڵی 2015 كارێكی دوژمنكارانەیە
کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند كە كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە رێككەوتنی پاریس بۆ كەش و هەوای ساڵی 2015 كارێكی دوژمنكارانەیە .

ماكرۆن لە لێدوانێكیدا روونیكردەوە كە نیگەرانە لە كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی پاریس ، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی وڵاتەكەی راگەیاند ، ئەوە لە كاتێكدایە نزیكەی 190 وڵات لە دانوستانەكانی كەش و هەوا  لە پێناو قەتیس كردنی پلەی گەرما بەشداریان كرد .

سەرۆكی فەرەنسی پێشبینی كرد ترەمپ جارێكی دیكە بۆ دانوستانەكانی كەش و هەوا دەگەرێتەوە و ئەویش خۆشحاڵ دەبێت بەوە ، هەرچەند رەخنەی دەبێت  دانوستان لە سەر مەرجەكانی هەمان رێككەوتن بكات .
ئەمڕۆش 12ی كانوونی یەكەم بەبۆنەی یادی دووەم ساڵەی رێككەوتنی پاریس بۆ كەش و هەوا بەرێوە دەچێت كە لە ساڵی 2015 ئەم رێككەوتنە واژوو كرا .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
 
 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.