Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:30

ئەندامێکی لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق: دزییەکی یەکجار گەورە لە گومرگ دەکرێ

ڕۆژانە 10 ملیۆن دینار دەدزرێ و شەش ملیۆنی بۆ بازگەكانی گومرگ و ئەوەی تریشی بۆ هێزە تەناهییەكانەوە
ئەندامێكی لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق: دزییەكی یەكجار گەورە لە گومرگ دەكرێ
کوردستان TV
100%

هه‌یسەم جبووری ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن وتی: دزییەكی یەكجار گەورە لە گومرگ دەكرێ، كاتێك هێزی تەناهی نێردراوە دەركەوتووە ڕۆژانە دوو ملیۆن دەدزرێ، كاتێك تیمی سێیەمی هێزی تەناهی نێردراوە ڕێژەكە بەرزبووەتەوە بۆ سێ ملیۆن، كاتێكیش خۆمان بە دواداچوونمان كرد بۆ مان ڕوون بووەوە، كە ڕۆژانە 10 ملیۆن دینار دەدزرێ و شەش ملیۆنی بۆ بازگەكانی گومرگ و ئەوەی تریشی بۆ هێزە تەناهییەكانەوە.

هه‌روه‌ها ئاماژەی به‌وه‌شدا: كه‌ هەندێ ئەفسەر هەن لە بازگە و دەروازە سنوورییەكان، مانگانە بڕی 500 ملیۆن دیناری عێراقی لە ڕێی بەرتیل و پارە وەرگرتن لە بازرگانان كۆ دەكەنەوە و دەیدزن.

هەیسەم جبووری ده‌شڵێت ئەو گەندەڵییە من خۆم بەدوای ڕۆیشتم و هەموویم دیاریی كرد و بەڵگە و ڕاپۆرتم پێشكەشی پەرلەمان كرد، بەڵام گەندەڵكاران گەیشتنە پەرلەمان و ئەو لیژنەی لەسەر ئەو بابەتە پێكهێنرا بوو هەڵیان وەشاندەوە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.