ئهمڕۆ نێچیرڤان بارزانی له مهڕاسیمی كردنهوهی ئهنستیتۆی كوردستان بۆ كارگێری گشتی رایگهیاند: ئەنستیتۆی کوردستان هاوکارێكی سەرەکی حکومەتە، راهێنان دەکاتە ستراتیژی بۆ پێشخستنی حکومەت و ئاستی کارگێڕی لە دامەزراوەکانی حکومەت بەرزدەکاتەوە و کۆریای باشوور بەردەوام سەلماندوویەتی کە دۆستی گەلی کوردستانە و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا هەمیشە دەستی دۆستایەتی بۆ هەرێمی کوردستان درێژکردووە.
ئهمڕۆ سێشەممە 12-12-2017 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتیی وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: ئەنستیتۆی کوردستان هاوکارێكی سەرەکی حکومەتە، راهێنان دەکاتە ستراتیژی بۆ پێشخستنی حکومەت و ئاستی کارگێڕی لە دامەزراوەکانی حکومەت بەرزدەکاتەوە .
سهبارهت به کۆریای باشوور نێچیرڤان بارزانی وتی: کۆریای باشوور بەردەوام سەلماندوویەتی کە دۆستی گەلی کوردستانە و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا هەمیشە دەستی دۆستایەتی بۆ هەرێمی کوردستان درێژکردووە، گەلی کوردیش هەمیشە هاوکارییەکانی کۆریای باشوور لەبەرچاو دەگرێت و هیچ کات لەبیریان ناکات.
ههروهها راشیگهیاند: لە دونیای ئەمڕۆدا پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان گرنگن بۆ گۆڕانکاری و پێشکەوتن لەسەرجەم سێکتەر و جومگە سەرەکییەکان بەتایبەتی لە بوارەکانی حکومڕانی کارگێڕیدا، چونکە گۆڕانکاری و پێشکەوتنی ریشەیی، هەر لەوێوە سەرچاوەدەگرێت و دواجار دەرئەنجامەکانی لە بەرەوپێشچوونی سەرجەم سێکتەرەکانی وەکو کارگێڕی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا دەردەکەون.
سهرۆكی حكومهت وتیشی: ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی کە لەگەڵ پێکهاتنی کابینەی حەوتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە دەزگایەکی حکومی سەر بە وەزارەتی پلاندانان، سەرەتا وەک رێکخراوێکی ناحکومی ساڵی 2005 مۆڵەتی کارکردنی وەرگرت و لە ئەنجامدانی خولی راهێنان و وۆرکشۆپ و سمیناردا بۆ ئاستە جیاجیاکانی کارمەندانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وەک ئایتی، کارگێڕی و دارایی و بوارەکانی دیکەدا دەستی بە کارەکانی کردووە، لەگەڵ ناوەند و دەزگا و رێکخراوەکانی ئەو بوارەدا لە هەرێمی کوردستان و لە دەرەوەش هاوکاری و هەماهەنگی کردووە بۆ ئەوەی لە زۆر بواردا خولی راهێنان و وۆرکشۆپ بکاتەوە و سوود بە بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕی وەزارەت و دەزگاکانی حکومەت بگەیێنێت، لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە تاوەکو ئێستا بە هەزاران کارمەندی حکومی لە پۆست و پلەی جیا لە بوارە جیاجیاکاندا بەشدارییان لە خول و وۆرکشۆپەکاندا کردووە و بە زانیاری تازە و پێشکەوتنە کارگێڕییەکان دەوڵەمەندکراون.
ههروهها نێچیرڤان بارزانی سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی بەڕێز دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلاندانان و ستافی وەزارەت كرد و رایگهیاند: لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بەردەوام کاری جددییان کردووە بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژەیە، هیوادارم ئیدی ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی ببێتە ناوەندێکی درەوشاوەی پێگەیاندنی کادیران و کارمەندانی حکومەت و پەرەپێدانی کاگێڕی و هەموو بوارەکانی دیکەی حکومەت لەپێناو باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
ههروهها له كۆتایی وتارهكهیدا وتیشی: پیرۆزبایی لە ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی دەکەم بۆ دروستکردنی ئەو باڵەخانەیە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم، چاومان لەوەیە دەستبەکاربوونیان لەو باڵەخانە تازەیەدا گڕ و تینێکی زۆرتر بە کارەکانیان بدات و چالاکی زیاتر و بەرهەمی باشتر پێشکەش بە هەرێمی کوردستان بکەن، داوایان لێدەکەم لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندو دەزگا هاوبەشەکانیان لە جیهان بەردەوام بن، تاوەکو ببنە پردێکی دیکەی پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە.
پڕۆژەی بنیاتنانەوەی ئەنستیتۆی کوردستان بە هاوبەشی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور جێبەجێکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.