Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:06

نوێکراوه‌ته‌وه‌.. سوپای عێراق به‌ فڕۆکه‌ بۆردومانی ده‌وروبه‌ری خورماتوو ده‌کات

حه‌شدی شه‌عبی ترسێكی زۆری لێ نیشتووه‌
کوردستان TV
#7 #9
100%

ماوه‌ی دوو كاتژمێره‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی تۆپبارانی گونده‌كانی ناوچه‌ی داوده‌ی سه‌ر به‌خوورماتوو ده‌كه‌ن و خۆبه‌خشه‌ كورده‌كانیش ناو شارۆچكه‌ی خورماتوو هاوه‌نباران ده‌كه‌ن و سوپای عێراقیش به‌ فڕۆكه‌ پشتیوانی له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و بۆردومانی ده‌وربه‌ری خورماتوو ده‌كات.

چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی تۆپبارانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خورماتو ده‌كه‌ن و خۆبه‌خشه‌ كورده‌كانیش ناو شارۆچكه‌ی خورماتوو هاوه‌نباران ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا حه‌شدی شه‌عبی ترسێكی زۆری لێ نیشتووه‌و داوای له‌به‌غدا كردووه‌ پاڵپشتی سه‌ربازیی بۆ ناوچه‌كه‌ ره‌وانه‌ بكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌لی حوسه‌ینی ، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌و میحوه‌ر به‌ به‌غداد ئه‌لیومی راگه‌یاندووه‌: ئه‌و چه‌كدارانه‌ هێزێكی گه‌وره‌ی كوردین و خۆیان له‌نێوچیای حه‌مرین قائیم كردووه‌، ئه‌مڕۆش حه‌وت هاوه‌نیان ئاراسته‌ی ناو شاری خورماتوو كردووه‌.

حوسه‌ینی  گوتیشی: داوامان له‌ به‌غدا كردووه‌و هێزی زایاترمان بۆ ره‌وانه‌ بكات و له‌ رێگای فڕۆكه‌شه‌وه‌ پاڵپشتیمان بكات.

ئاماده‌كردنی : رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.