به‌یانی ئه‌مڕۆ، تێرێزا مای، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه مای له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌ریتانیا وه‌ك هه‌ڵویستی له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلوول به‌رده‌وامه له پشتیوانی یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی باش پێشوازیان له هه‌ڵوێستی نێچیرڤان بارزانی كردووه بۆ رێزگرتن له بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ یه‌كێتی و دابه‌شنه‌كردنی وڵات.
هاوكات مای جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌بات بۆ پاراستنی ماف و ناسنامه‌ی گه‌لی كورد له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی گفتوگۆ و دیالۆگ كرایه‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و گه‌یشتنی هه‌ردوولا به رێككه‌وتن، هه‌روه‌ها هیوایان خواستووه له‌چوارچێوه‌ی میكانیزمێكی هاوبه‌شدا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌وڵیر و سلێمانی له كورتترین ماوه‌دا به رووی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تیدا بكرێنه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، خۆشحاڵی خۆی نیشان دا به بینینی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له له‌نده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وردتر تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌ن و به‌ره‌وپێشی به‌رن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.