حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی نوێی بۆ دابه‌شكردنی مووچه له ساڵی نوێ داناوه و، به‌پێی ئه‌و پلانه نوێیه‌ش ده‌ستكاری مووچه‌ی به‌شێك له‌و مووچه‌خۆرانه ده‌كرێت، كه پێشتر سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه نه‌یگرتوونه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 670 ملیار دیناره‌وه بۆ 400 ملیار دینار كه‌می كردووه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی نوێی بۆ دابه‌شكردنی مووچه له ساڵی نوێ داناوه و، به‌پێی ئه‌و پلانه نوێیه‌ش ده‌ستكاری مووچه‌ی به‌شێك له‌و مووچه‌خۆرانه ده‌كرێت، كه پێشتر سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه نه‌یگرتوونه‌ته‌وه ، مووچه‌ی پێشمه‌رگه كه‌م ناكرێته‌وه، به‌ڵام مووچه‌ی پله‌داره‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڕێژی 33% كه‌م ده‌كات و، هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ش مووچه‌كانیان به رێژه‌یه‌ك كه‌م ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی خانه‌نشینانی نایاسایی یه‌كێكی دیكه ده‌بێت له كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌ماوه‌كانی داهاتوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێویست بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش به ناچاری ده‌كرێن، چونكه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه، له‌كاتێكدا پێشتر مانگانه نزیكه‌ی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه.
سه‌رچاوه: رووداو
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.