خه‌ڵاتى پانۆى نێوده‌وڵه‌تى كێبركێیه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ دیاریكردنى باشترین فۆتۆگرافه‌ر له بوارى فۆتۆگرافى پانۆراماییدا، له كێیبڕكێى ساڵى 2017 كه زیاتر له 1300 فۆتۆگرافه‌ر له 71 وڵاتى جیاوازه‌وه به 5000 وێنه‌وه به‌شدارییان كرد.
له نێو فۆتۆگرافه‌ره‌كان فۆتۆگرافه‌رى ئیسپانى (جیسس ئێم گراسیا) نازناوى باشترین فۆتۆگرافه‌رى پانۆراماى ساڵى 2017 ى به‌ده‌ستهێنا.
گراسیا كاره نایه‌به‌كانى له‌سه‌ر خۆر هه‌ڵهاتن بوو له وڵاتى چین، ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره توانى به وێنه جوانه‌كانى هه‌موو ئاماده‌بوان و دادوه‌رانى كێیبڕكێیه‌كه سه‌رسام بكات.
له‌و كێیبڕكێیه دادوه‌رانى هونه‌رى فۆتۆگرافه‌ر كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك فۆتۆگرافه‌رى جیاوازه‌وه وێنه گیرابوو وه‌ك باشترین وێنه‌كانى كێیبڕكێی نێوده‌وڵه‌تییه‌كه دیارى كرا.
لێره‌دا ئاماژه ته‌نها به 10 وێنه‌ی جوان و نایابى فۆتۆگرافه‌رانى كێیبڕكێیه‌كه نمایش ده‌كه‌ین:
1. وێنه‌ى براوه‌ى خه‌ڵاتى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن وێنه‌گرى ئیسپانى جیسس ئێم گراسیا وه‌رگیراوه به‌ناوی به‌یانى باش (دامیان شان) له چین ، وێنه‌یه‌كى گراسیا كه له ناوچه‌ى وزى له چین
گیراوه، سه‌رنجى دادوه‌رانى بۆ لاى خۆى بردبوو .
2. وێنه‌ى چاوى ستوكسنس، ئه‌م وێنه‌یه له به‌سته‌ڵه‌كى باكووری ئایسلاند، كه له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر وۆیچێگ كرۆچینسكى گیراوه .
3. خه‌ڵاتى سێیه‌م فۆتۆگرافه‌ر لوكا بینینى به‌ده‌ست هێنا .
4. وێنه‌ی (سه‌ربه‌خویى تونگا) كه له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر ریتا كلوه‌گ گیراوه .
5.وێنه‌ی (ده خانوچكه) یه‌كێكه له باشترین وێنه‌كانى كێبركێكه له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌رى به‌ریتانى دارین مۆر گیراوه.
6. وێنه‌ى (باڵه‌خانه‌كانى دوبه‌ى) كه له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر سبیستیان تۆنجچ گیراوه .
7. وێنه‌ی (قه‌ڵایه‌ك له شوشه) فوتۆگرافه‌رى ئوستورالى ئیڤان توروخانۆ ئه‌م وێنه‌یه‌ى له مۆسكۆ گرتووه.
8. وێنه‌ى (ترس) ئه‌م وێنه‌یه خه‌ڵاتى دووه‌مى به‌ده‌ست هێناوه كه فۆتۆكه له چیلى گیراوه له‌لایه‌ن فرانسیسكۆ نیگرۆنى.
9. وێنه‌ی به‌نده‌رى (رێنفرو ڤانكۆڤه‌ر) كه له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر ئاده‌م گیبس له كولومبیا كه‌نه‌دا گیراوه
10. وێنه‌ی (شه‌پۆله خه‌یاڵاوییه‌كانى تێڵارۆ) كه له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر پاولۆ لازارۆتتى له ئیتاڵیا گیراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.