به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی داوا له خۆبه‌خشان ده‌كات تا هاوكارو هه‌ماهه‌نگیان بن له پێناو به دیهێنانی چه‌ندان ئامانجی پیرۆزدا بانگه‌وازێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و تیایدا داوا ده‌كه‌ن:
له پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی به‌ها به‌رزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕه‌خساندنی هه‌ل بۆ ئه‌و چاكه‌كارانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه به‌وپه‌ڕی له‌خۆبوردوویی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌ی كاری خۆبه‌خشین له بواری خزمه‌تكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ده‌رگای وه‌رگرتن و پێشوازیكردن له بواری كاری خۆبه‌خشی بۆ گه‌نجانی چاكه‌كارو خێرخواز‌و مرۆڤه میهره‌بانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه سه‌رپشت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری خۆبه‌خشی بۆ ته‌واوكه‌ری تواناكانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێت بۆ خزمه‌تكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
خشته‌ی بواره‌كانی كاری خۆبه‌خشیش له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی له شاری سلێمانی به‌م جۆره‌یه:
ناونیشانی خۆبه‌خشه‌كان ............ ڕه‌گه‌ز ......... شوێنی كار
1ـ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بۆ كاركردن له هێڵی فریاكه‌وتنی منداڵان( هێڵی 116).
2ـ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی، ڕه‌گه‌زی مێ، بۆ كاركردن له ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن‌و زانیاریی زیاتر سود له‌م ڕێگایانه وه‌رده‌گیرێت:
1ـ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی :
سلێمانی/ گردی جۆگه، خوار ئاماده‌یی هه‌ڵكه‌وتی كوڕان.
2ـ ژماره ته‌له‌فوون : (0533230318، 0533230319، 0533230322).
3ـ ناونیشانمان له تۆڕی ئینته‌رنێت (www.socialsuli.com).
5ـ ناونیشانمان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك : @socialsuli
6ـ كاته‌كانی سه‌ردان‌و په‌یوه‌ندی: ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه ـ چوارشه‌ممه، سه‌عات 8.30 – 12.30 سه‌رله‌به‌یانی.
تێبینی: كاته‌كانی كار به‌پێی بۆ گونجانی خۆبه‌خش‌و پێویستی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ڵده‌بژێردرێت‌و دیاریده‌كرێت.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
12ی 12ی 2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.