به‌هۆی شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌وه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه باری نائاسایی له خورماتوو راگه‌یه‌ندرا و قوتابیان نێردرانه‌وه ماڵه‌وه و ده‌رگای قوتابخانه‌كان داخران.
ماوه‌ی دوو كاتژمێر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی تۆپبارانی گونده‌كانی ناوچه‌ی داوده‌ی سه‌ر به‌خوورماتوو ده‌كه‌ن و خۆبه‌خشه كورده‌كانیش ناو شارۆچكه‌ی خورماتوو هاوه‌نباران ده‌كه‌ن و سوپای عێراقیش به فڕۆكه پشتیوانی له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و بۆردومانی ده‌وربه‌ری خورماتوو ده‌كات و ده‌رگای قوتابخانه‌كان داخران .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی خورماتوو رایگه‌یاند به‌هۆی شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌وه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه باری نائاسایی له خورماتوو راگه‌یه‌ندرا و قوتابیان نێردرانه‌وه ماڵه‌وه و ده‌رگای قوتابخانه‌كان داخران، هه‌روه‌ها گوتیشی حه‌شدی شه‌عبی ترسێكی زۆری لێ نیشتووه و ترسێكی زۆریش بۆ دانیشتوانی هاووڵاتیان له نێو خورماتوو دروست بووه.
گوتیشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆردومانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خورماتوویان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.