Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 21:14

بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا، تورکیا و عێراق لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە

کۆنتۆڵکردنی ئاسایشی ناوچەکە دەخرێتە بەرباس
کوردستان TV
100%

رۆژی 14ی ئەم مانگە شاندی سەربازی هەر سێ وڵاتی ئەمریکا، تورکیا و عێراق لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە.

دەستەی ئەركانی سوپای توركیا لە بەیاننامەیەك ئاشكرای دەكات كە پێنجشەمی داهاتوو بەرپرسانی سەربازیی توركیا و عێراق و ئەمەریكا لە ئەنقەرەی پایەتەختی توركیا كۆدەبنەوە و بابەتی کۆنتۆڵکردنی ئاسایشی ناوچەکە دەخرێتە بەرباس.

شاندێک لە ئەفسەر و بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا سەردانی تورکیا بکەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ شاندی سەربازیی تورکیا و عێراق.

لە بەیاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، هەریەك لە خلوسی ئەكار، سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا و عوسمان غانمی، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق و كوتیس سكاپار، سەركردەی هێزەكانی ئەمەریكا لە ئەوروپا و جوزیف فۆتیل، لە ناوەندی سەركردایەتیی سوپای ئەمەریكا لە كۆبوونەوەكە ئامادە دەبن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.