سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 12/12/2017 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تیانی ئه‌كادیمی، له ڕێوڕه‌سمێكدا باڵه‌خانه‌ی نوێی ئه‌نستیتۆی كوردستان بۆ كارگێڕی گشتی كرایه‌وه.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌نستیتۆ، له ڕێوڕهسمێكهدا له‌لایه‌ن ئاماده‌كاران و ئاماده‌بووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌وه چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كران. دواتر به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا جیا له به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان به‌تایبه‌تی به‌ڕێز سۆنگ وۆنگ یووب باڵیۆزى كۆریاى باشوور له عێراق و به‌ڕێزان كونسڵى گشتیى كۆریاى باشوور له هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسی ئاژانسی هاوكاریى نێوده‌وڵه‌تیى كۆریا (كۆیكا) له به‌غدا و پرۆفیسۆر پارك كه له سیئۆله‌وه بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كه‌دا هاتبوو، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له دونیاى ئه‌مڕۆدا په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان گرنگن بۆ گۆڕانكارى و پێشكه‌وتن له سه‌رجه‌م سێكته‌ر و جومگه سه‌ره‌كییه‌كان، به‌تایبه‌تى له بواره‌كانی حوكمڕانى و كارگێڕیدا، چونكه گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنى ڕیشه‌یی هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و دواجار ده‌ره‌نجامه‌كانى له به‌ره‌وپێشچوونى سه‌رجه‌م سێكته‌ره بنچینه‌ییه‌كانى وه‌كو كارگێڕى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگیدا، ده‌رده‌كه‌ون.
دووپاتیشی كرده‌وه كه بۆ هه‌بوونى سه‌رچاوه‌یه‌كى مرۆیی، لێهاتوویی و به‌تواناییی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گرنگه و یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كییه‌كانیش بۆ دروستكردنى سه‌رچاوه‌یه‌كى مرۆییی به‌هێز، ڕاهێنانه كه مه‌به‌ست لێی به‌هێزكردنى كارمه‌نده، به زانیارى و مه‌عریفه‌ى تازه له بوارهكهیـدا، تاكو بگاته ئاستێكى شیاو به پێوه‌ر و ستاندارده جیهانییه‌كان، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه زانیارییه‌كان ڕۆژ به ڕۆژ له گۆڕان و پێشكه‌وتندان، تا حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى بتوانن له‌گه‌ڵ ڕه‌وتى حكومڕانیى باشی سه‌رده‌مدا بن، به پێویستی زانی ڕاهێنان بكرێته ستراتیژ و له چوارچێوه‌ى ستراتیژیی په‌ره‌پێدانى مرۆییی وڵات‌دا، جێگه‌ى بكرێته‌وه و هه‌موو پێداویستییه ماددى و مه‌عنه‌وى و هونه‌رییه‌كانى بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بكرێن به جێبه‌جێكردنى یاسا و ڕێنماییی تایبه‌ت به ڕاهێنانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانى هزر و هونه‌رى كارگێرى، له‌سه‌ر بنه‌ما سهردهمییهكان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌كى دهوڵهندى مرۆییه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه به شێوازێكى زانستى و به‌پێى ستاندارده جیهانییه‌كان ئاماده بكرێته‌وه و ئاراسته بكرێت، له هه‌موو بواره‌كاندا سوودێكى زۆرى بۆ كاراتر و چالاكتركردنى كارمه‌ندان، كادیران، فه‌رمانگه، داموده‌زگا حكـوومییهكان، هه‌مـوو بـواره كارگێڕییه‌كان و پێشكه‌شكردنى باشترى خزمه‌تگوزارییه‌كان، ده‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا به‌پێى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى تا ئێستا ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى پێشكه‌شى كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌ستبه‌كاربوونى له‌م باڵه‌خانه تازه‌یه‌دا، ببێته سه‌ره‌تایه‌كى تازه‌ى به‌رهه‌مدارتر له بوارى كاركه‌یدا و بتوانێت باشتر هاوكاریى پلانى حكوومه‌ت بكات بۆ ئاماده‌كردنه‌وه و ئاراستهكردنهوهى توانا مرۆییه‌كان، تاكو حكوومه‌ت بتوانێت ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه مرۆییه‌ى خۆى، باشتر به‌كار بهێنێت.
به‌ڕێزیان باسی له مێژووی ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێریى گشتى كرد و ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ پێكهێنانى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێریى گشتى بووه‌ته ده‌زگایه‌كى حكوومیى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پلاندان، سه‌ره‌تا وه‌كو ڕێكخراوێكى ناحكوومی، ساڵى (2005) مۆڵه‌تى كاركردنى وه‌رگرتووه و له ئه‌نجامدانى خولـى ڕاهـێنان و وۆركشوپ و سیمیناردا بۆ ئاسته جیاجیاكانى كارمه‌ندانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى (ئاى تى، كارگێڕی، دارایی) و بواره‌كانى دیكه‌دا، ده‌ستى به كاره‌كانى كردووه و له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و ده‌زگا و ڕێكخراوه‌كانى ئه‌م بواره‌دا له هه‌رێمى كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ش، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له زۆر بواردا خولى ڕاهێنان و وۆركشۆپ بكاته‌وه و سـوود به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كارگێڕیى وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانى حكوومه‌ت بگه‌یه‌نێت و تا ئێستا به هه‌زاران كارمه‌ندى حكوومى له پۆست و پله‌ى جیا و له بوارى جیاجیادا، به‌شدارییان له خول و وۆركشۆپهكانیدا كردووه و به زانیاریى تازه و پێشكه‌وتنه كارگێڕییه‌كان، ده‌وڵه‌مه‌ند كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ساڵى (2013) به‌پێى یاداشتنامهیهكى لێكگه‌یشتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریاى باشوور به ڕێگه‌ى ئاژانسی كۆریا بۆ هاوكاریى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا)، پڕۆژه‌ى بنیادنانه‌وه‌ى ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى به بڕى (6) ملیۆن دۆلار واژۆ كرا ئه‌مه‌ش بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی یاسا و ستراتیژى ڕاهێنان بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كردنى ستافى لێهاتوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى له ئاینده‌دا و له‌م پێناوه‌شدا فه‌رمانبه‌رانى ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى له كۆریاى باشوور به شێوه‌یه‌كى چڕ‌وپڕ وه‌كو ڕاهێنه‌ر ئاماده‌كران، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م باڵه‌خانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌نته‌رى تازه‌ى ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى، كه به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان بۆ ڕاهێنان ئاماده كراوه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه سوپاسێكى تایبه‌تی دۆست و هاوكارانی حكوومه‌تی هه‌رێم له كۆریاى باشوور و ئاژانسی (كۆیكا) و نووسینگه‌كانیان له به‌غدا و له هه‌رێمى كوردستان كرد كه ڕۆڵى سه‌ره‌كییان له سه‌ركه‌وتنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا هه‌بوو و به‌رده‌وام سه‌لماندوویانه دۆستى گه‌لى كوردستانن و هه‌میشه ده‌ستى دۆستایه‌تییان بۆ هه‌رێمى كوردستان درێژ كردووه، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و هه‌موو هاوكارییه‌ی تیپی زه‌یتوونی سه‌ربازیی كۆریای باشووری له هه‌رێمی كوردستان كرد كه به‌تایبه‌تی كه له هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌یان ئه‌نجامدا و به ناوی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سڵا و ڕێزی بۆ یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه نارد و دڵنیای كردنه‌وه كه گه‌لی كوردستان ئه‌و هاوكارییانه‌ی له‌بیره و هه‌رگیز له‌یادی ناكات.
سوپاس و ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز د. عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان و ستافى وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له ماوه‌ى چوار ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام كارى جددییان بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پڕۆژه‌یه كردووه. هیواشی خواست له‌مه‌ودوا ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى ببێته ناوه‌ندێكى دره‌وشاوه‌ى پێگه‌یاندنى كادیران و كارمه‌ندانى حكوومه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانى كارگێڕى و هه‌موو بواره‌كانى دیكه‌ى حكوومى به ئاراسته‌ی باشتركردنى ئاستى خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له ستافی ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى كرد بۆ باڵه‌خانه نوێكه‌یان و هیواى سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و دووپاتی كرده‌وه كه چاویان له‌وه‌یه ده‌ستبه‌كاربوونیان له‌م باڵه‌خانه تازه‌یه‌دا، گوڕ و تینێكى زۆرتر به كاره‌كانیان بدات و چالاكیى زیاتر و به‌رهه‌مى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن و داوای لێ‌كردن له دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و ده‌زگا هاوشێوه‌كانیدا له جیهان به‌رده‌وام بن تا ببنه پردێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه.
له كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دیاری ڕێزلێنانی پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسی كۆیكای كۆریای باشوور كرد و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان پهرتوكێكیان وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ده‌قی وتاری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران:
میوانان، ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
به‌یانیتان باش،
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بۆ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى باڵه‌خانه‌ى تازه‌ى ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى. به‌خێرهاتنێكى تایبه‌تى به‌ڕێز سۆنگ وۆنگ یووب، باڵیۆزى كۆریاى باشوور له عێراق و به‌ڕێزان كونسلى گشتیى كۆریاى باشوور له هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسی ئاژانسی هاوكاریى نێوده‌وڵه‌تیى كۆریا (كۆیكا) له به‌غدا، ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی پرۆفیسۆر پارك ده‌كه‌م كه له سیئۆله‌وه به‌تایبه‌تی ته‌شریفی هێناوه بۆ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن، سه‌رچاوان.
به‌ڕێزان،
له دونیاى ئه‌مڕۆدا په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان گرنگن بۆ گۆڕانكارى و پێشكه‌وتن، له سه‌رجه‌م سێكته‌ر و جومگه سه‌ره‌كییه‌كان، به‌تایبه‌تى له بواره‌كانی حوكمڕانى و كارگێڕیدا، چونكه گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنى ڕیشه‌یی هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و دواجار ده‌ره‌نجامه‌كانى له به‌ره‌وپێشچوونى سه‌رجه‌م سێكته‌ره بنچینه‌ییه‌كانى وه‌كو كارگێڕى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگیدا، ده‌رده‌كه‌ون.بۆ هه‌بوونى سه‌رچاوه‌یه‌كى مرۆیی، لێهاتوویی و به‌تواناییی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، زۆر زۆر گرنگه. یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ دروستكردنى سه‌رچاوه‌یه‌كى مرۆییی به‌هێز، بریتییه له ڕاهێنان، كه مه‌به‌ست لێی به‌هێزكردنى كارمه‌نده، به زانیارى و مه‌عریفه‌ى تازه له بوارهكهیـدا، تاكو بگاته ئاستێكى شیاو به پێوه‌ر و ستاندارده جیهانییه‌كان.
زانیارییه‌كان ڕۆژ به ڕۆژ له گۆڕان و پێشكه‌وتندان، بۆیه تاكو حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى بتوانن له‌گه‌ڵ ڕه‌وتى حكومڕانیى باشی سه‌رده‌مدا بن، پێویسته ڕاهێنان بكرێته ستراتیژ و له چوارچێوه‌ى ستراتیژیی په‌ره‌پێدانى مرۆییی وڵات‌دا، جێگه‌ى بكرێته‌وه. جگه له‌وه‌ش هه‌موو پێداویستییه ماددى و مه‌عنه‌وى و هونه‌رییه‌كانى بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بكرێن به جێبه‌جێكردنى یاسا و ڕێنماییی تایبه‌ت به ڕاهێنانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانى هزر و توانا و هونه‌رى كارگێرى، له‌سه‌ر بنه‌ما سهردهمییهكان.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌كى دهوڵهندى مرۆییه. له پسپۆڕى و تایبه‌تمه‌ندیى بواره‌كاندا ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌قڵى لێهاتووى هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه به شێوازێكى زانستى و به‌پێى ستاندارده جیهانییه‌كان ئاماده بكرێته‌وه و ئاراسته بكرێت، له هه‌موو بواره‌كاندا سوودێكى زۆرى بۆ كاراتر و چالاكتركردنى كارمه‌ندان، كادیران، فه‌رمانگه، داموده‌زگا حكـوومییهكان، هه‌مـوو بـواره كارگێڕییه‌كان و پێشكه‌شكردنى باشترى خزمه‌تگوزارییه‌كان، ده‌بێت.
به‌پێى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى تا ئێستا ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى پێشكه‌شى كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت و ئومێدمان زۆره، ده‌ستبه‌كاربوونى له‌م باڵه‌خانه تازه‌یه‌دا كه لێره كاره‌كانیان ده‌ستپێده‌كات، ببێته سه‌ره‌تایه‌كى تازه‌ى به‌رهه‌مدارتر له بوارى كاركه‌یدا و بتوانێت باشتر هاوكاریى پلانى حكوومه‌ت بكات بۆ ئاماده‌كردنه‌وه و ئاراستهكردنهوهى توانا مرۆییه‌كان، تاكو حكوومه‌ت بتوانێت ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه مرۆییه‌ى خۆى، باشتر به‌كار بهێنێت.
ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێریى گشتى كه له‌گه‌ڵ پێكهێنانى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بووه ده‌زگایه‌كى حكوومیى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پلاندان، سه‌ره‌تا وه‌كو ڕێكخراوێكى ناحكوومی، ساڵى (2005) مۆڵه‌تى كاركردنى وه‌رگرتووه و له ئه‌نجامدانى خولـى ڕاهـێنان و وۆركشوپ و سیمیناردا، بۆ ئاسته جیاجیاكانى كارمه‌ندانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى وه‌كو (ئاى تى، كارگێڕی، دارایی) و بواره‌كانى دیكه‌دا، ده‌ستى به كاره‌كانى كردووه.
له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و ده‌زگا و ڕێكخراوه‌كانى ئه‌م بواره‌دا له هه‌رێمى كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ش، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له زۆر بواردا خولى ڕاهێنان و وۆركشۆپ بكاته‌وه و سـوود به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كارگێڕیى وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانى حكوومه‌ت بگه‌یه‌نێت.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه تا ئێستا به هه‌زاران كارمه‌ندى حكوومى له پۆست و پله‌ى جیا و له بوارى جیاجیادا، به‌شدارییان له خول و وۆركشۆپهكانیدا كردووه و به زانیاریى تازه و پێشكه‌وتنه كارگێڕییه‌كان، ده‌وڵه‌مه‌ند كراون.
ساڵى (2013) به‌پێى یاداشتنامهیهكى لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆریاى باشوور به ڕێگه‌ى ئاژانسی كۆریا بۆ هاوكاریى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا)، پڕۆژه‌ى بنیادنانه‌وه‌ى ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى به بڕى (6) ملیۆن دۆلار واژۆ كرا.
ئه‌وه‌ش بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی یاسا و ستراتیژى ڕاهێنان بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كردنى ستافى لێهاتوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى له ئاینده‌دا. له‌م پێناوه‌شدا فه‌رمانبه‌رانى ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى له كۆریاى باشوور به شێوه‌یه‌كى چڕ‌وپڕ وه‌كو ڕاهێنه‌ر ئاماده‌كران، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م باڵه‌خانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌نته‌رى تازه‌ى ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى، كه به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان بۆ ڕاهێنان ئاماده كراوه.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت پێ‌زانین و سوپاسێكى تایبه‌ت پێشكه‌ش به دۆستان و هاوكارانمان له كۆریاى باشوور و ئاژانسی (كۆیكا) و نووسینگه‌كانیان له به‌غدا و له هه‌رێمى كوردستان بكه‌م، كه ڕۆڵى سه‌ره‌كییان له سه‌ركه‌وتنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا هه‌بوو. كۆریاى باشوور به‌رده‌وام سه‌لماندوویه‌تى كه دۆستى گه‌لى كوردستانه و له ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا هه‌میشه ده‌ستى دۆستایه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان درێژ كردووه.
سوپاس و ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌ین، ڕێز و پێزانینمان بۆ دۆستایه‌تى و پشتیوانی‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه. ده‌مه‌وێ له‌م بۆنه‌یه‌دا كه ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن كۆرییهكانهوه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كرا، ئه‌و هه‌موو هاوكارییه‌ی تیپی زه‌یتوونی سه‌ربازیی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان به‌بیری خۆمان بهێنینه‌وه و به‌تایبه‌تی كه له هه‌ولێر ئه‌نجامیان دا. دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ دیسانه‌وه لێره‌وه به ناوی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سڵا و ڕێز بۆ یه‌كه به‌یه‌كی ئه‌و سه‌ربازانه ده‌نێرین كه له‌و كاته‌دا هاتنه هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یان نزیكه‌ی چوار هه‌زار سه‌رباز بوو و له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان به‌تایبه‌تی له پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌یان ئه‌نجام دا.
دیسانه‌وه به ناوی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سڵاو بۆ یه‌ك به‌یه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه ده‌نێرین و ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌ین و سوپاسیان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارییه‌ی كه كردوویانه. دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌لی ئێمه ئه‌و هاوكارییانه‌ی له‌بیره و هه‌رگیز له‌یادی ناكات.
سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێز د. عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان و ستافى وه‌زاره‌ت ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام له ماوه‌ى چوار ساڵی ڕابردوودا كارى جددییان بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پڕۆژه‌یه كردووه. هیوادارم ئیتر ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى ببێته ناوه‌ندێكى دره‌وشاوه‌ى پێگه‌یاندنى كادیران و كارمه‌ندانى حكوومه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانى كارگێڕى و هه‌موو بواره‌كانى دیكه‌ى حكوومى، له‌پێناو باشتركردنى ئاستى خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتیان.
پیرۆزبایى له ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕیی گشتى ده‌كه‌م بۆ ئه‌م باڵه‌خانه نوێیه، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. چاومان له‌وه‌یه ده‌ستبه‌كاربوونیان له‌م باڵه‌خانه تازه‌یه‌دا، گوڕ و تینێكى زۆرتر به كاره‌كانیان بدات و چالاكیى زیاتر و به‌رهه‌مى باشتر پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. داوایان لێده‌كه‌م له دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و ده‌زگا هاوشێوه‌كانیدا له جیهان به‌رده‌وام بن، تاكو ببنه پردێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه.
ئێوه‌ش ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، دووباره هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن.
هیواى ڕۆژێكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم.
سوپاسی ئاماده‌بوونتان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ڕێوڕه‌سمه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.