Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 23:27

ئەڵمانیا مەشقکردنی بە هێزەکانی پێشمەرگە درێژکردەوە

بە 436 دەنگی بەڵێ و 226 دەنگی نەخێر و 10 دەنگی بەتاڵ
کوردستان TV
100%


په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ، بڕیاریدا ماوه‌ی به‌شداریكردن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی دژی داعش درێژبكاته‌وه‌، كه‌ مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.

بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیار درا ماوەی بەشداریكردن لە كردەوەگەلە سەربازییەكانی دژی داعش درێژ بكرێتەوە، كە مەشق و راهێنانی سەربازی بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش دەگرێتەوە، وەك یەكێك لە ئەركەكانی وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بە داعش.

ئەمڕ‌و سێشەممه‌  بە گوێرەی بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بەشداریكردنی ئەو وڵاتە، لە كردەوەگەلی سەربازی "سی گاردیان"، كە هاوپەیمانیەتی ناتۆ سەرپەرشتی دەكات، بەردەوام دەبێت.

پەرلەمانی ئەڵمانیا، بە 436 دەنگی بەڵێ و 226 دەنگی نەخێر و 10 دەنگی بەتاڵ، ماوەی بەشداریكردنی لە كردەوەگەلی سەربازی دژ بە داعش درێژ كردەوە، ئەوەیش لە كاتێكدایە كە ئێستە نزیكەی 140 راوێژكاری سەربازی ئەڵمانی، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە هەرێمی كوردستانن و بارەگەكەشیان لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە.

ئەڵمانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش مەشق و ڕاهێنانی بە هێزەكانی پێشمەرگە كردووە و بەردەوامیش دووپات لەوە دەكەنەوە كە پێشمەرگە رۆڵی سەرەكیی هەبووە لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.