Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 23:23

به‌رێوه‌به‌ری ئه‌کادیمایی پۆلیسی که‌رکووک له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ده‌ستگیرکرا

حەشدی شەعبی ناوی 250 کوردی خورماتوو و کەرکووکی داوەتە بازگەکان
کوردستان TV
100%


ئه‌فسه‌رێكی كورد به‌ پله‌ی عه‌مید له‌ شاری كوركووك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستگیر ده‌كرێت و له‌ ئێستادا لەئینزیباتی کەرکووک لەزینداندایه، هه‌روه‌ها حەشدی شەعبی ناوی 250 کوردی خورماتوو و کەرکووکی داوەتە بازگەکان بیانگرن،

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌فسه‌رێكی كورد به‌ پله‌ی عه‌مید به‌ ناوی (كاوه‌ غه‌ریب) ناسراوه‌ به‌  (هاوڕێ کاوە) بەڕێوبەری ئەکادمیایی (مەشقی کەرکووکـ) و بەڕێوەبەری پێشوی (پۆلیسی داقوق)ه‌ سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بە فەرمانی دادوەری شارۆچكه‌ی(داقوق) فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ده‌ستگیركرا و لەئێستادا لەئینزیباتی کەرکووك لەزینداندایه و 69 سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە له لایه ن توركمان وعه‌ره‌بی شارۆچكه‌ی داقوق.

هه‌روه‌ها حەشدی شەعبی ناوی 250 کوردی خورماتوو و کەرکووکی داوەتە بازگەکان بیانگرن، لە بەرامبەر دەسگیرکردنی هەندێ ناودا حەشد بەخشیشی بۆ هەر کەس داناوە بیانگرێ یاخود هەواڵیان لێبدا.  

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.