Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:25

له‌ماوه‌ی په‌نجا رۆژدا 27 ئۆتۆمبێل له‌که‌رکوک دزراوه‌

دزینی ئۆتۆمبێڵ له‌شاره‌كه‌ له‌حاڵه‌ته‌وه‌ بۆته‌ دیارده‌
کوردستان TV
#7 #9
100%

له‌شاری كه‌كوك ته‌نها له‌ماوه‌ی په‌نجا رۆژدا 27 ئۆتۆمبێل دزراوه‌، دزینی ئۆتۆمبێڵ له‌شاره‌كه‌ له‌حاڵه‌ته‌وه‌ بۆته‌ دیارده‌و رۆژ به‌رۆژیش له‌ زیادبوونایه‌.

به‌ پێی ئاماره‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك له‌ماوه‌ی په‌نجا رۆژدا 27 ئۆتۆمبێل له‌ شاری كه‌ركوك دزراون و دواهه‌مین ئۆتۆمبێلیش كه‌ دزرا كات ژمێر 8:15ی شه‌وی رابردوو بوو، له‌وكاته‌ی له‌گه‌ره‌كی ئه‌ سرا و مه‌فقودینی شاری كه‌ركووك شه‌ش چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵساون به‌دزینی ئۆتۆمبیلیكی جۆری (كیا سۆرینتۆ) مۆدیلی 2014 ره‌نگی سپی ژماره‌ (137402) .

پۆلیس ده‌شڵێ: دزینی ئۆتۆمبێڵ له‌شاره‌كه‌ له‌حاڵه‌ته‌وه‌ بۆته‌ دیارده‌و رۆژ به‌رۆژیش له‌ زیادبوونایه‌.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رحاڵه‌ته‌كانی دزی و كوشتن و رفاندن له‌شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری زیادی كردووه‌.

ئاماده‌كردنی : رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.