Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:30

به‌ ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و چیرۆک نووسان یازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی چیرۆکی بانه‌ ده‌ستیپێکرد

تێیدا 67 به‌رهه‌م به‌ دوو زمانی كوردی و فارسی
festefal bina
کوردستان TV
100%

دوایی پێنج ساڵ ڕاگیران،یازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی چیرۆكی بانه‌ به‌ ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و چیرۆكنووسانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستی به‌ كار و چالاكییه‌كانی كرد.

محه‌مه‌دسدیق كه‌ریمپوور، به‌ڕێوه‌به‌ری یازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی چیرۆكی بانه‌راگه‌یاند: ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 2017/12/14 ده‌خایه‌نێت و تێیدا 67 به‌رهه‌م به‌ دوو زمانی كوردی و فارسی و له‌ به‌شه‌كانی چیرۆك، چیرۆكی منداڵان، مێرمنداڵان و وتار، پێشكه‌ش ده‌كرێن.

شایانی باسه‌ هه‌زار و 68 به‌رهه‌م به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌بیرخانه‌ی فیستیڤاڵ و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕای داوه‌ران، 60 به‌رهه‌م له‌ چیرۆكی كوردی و فارسی و 6 وتار و 7 وتار له‌ به‌شی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ پێكه‌وه‌ پێشبڕكێ ده‌كه‌ن ، له‌هه‌مان كاتدا ڕێز له‌ كه‌سایه‌تی و قه‌ڵه‌می "فه‌تاح ئه‌میری" نووسه‌ر و ڕۆماننووسی ناسراوی كورد و حوسێن میرعابدینی نووسه‌ری ناسراوی فارس ده‌گیرێت.

له‌م فیستڤاڵدا و داوه‌رانی ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵ له‌ به‌شی چیرۆكی فارسیدا بریتی بوون له‌: "محه‌مه‌د ڕه‌حیمیان، ناسر یه‌زدانی و ئومێد ڕه‌حمانی" و داوه‌رانی به‌شی كوردیش "مراد ئه‌عزه‌می، ئه‌مجه‌د غوڵامی و محه‌مه‌دسدیق كه‌ریمپوور" بوون

سه‌رچاوه‌ /باس نیوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.