سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین رایده‌گه‌ێنێ، ئیتر ئه‌مریكا له پرۆسه‌ی ئاشتیی ئیسرائیل - فه‌ڵه‌ستیندا رۆڵی نێوه‌ندگیری له‌ده‌ستداوه‌و به‌هه‌موو هێزمانه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینی داگیركراو وه‌ك ده‌وڵه‌ت بناسرێت.
مه‌حمود عه‌باس ،سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین له لووتكه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامییدا به‌شدارییكرد و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له گوتاره‌كه‌یدا مه‌حمود عه‌باس رایگه‌یاند: ئیتر ئه‌مریكا له پرۆسه‌ی ئاشتیی ئیسرائیل- فه‌ڵه‌ستیندا رۆڵی نێوه‌ندگیری له‌ده‌ستداوه. هه‌رگیزا و هه‌رگیز رێگه ناده‌ین به‌وه‌ی ئه‌مریكا له داهاتوودا له پرۆسه‌ی ئاشتیدا به‌شداربێت. چیتر پێویسته به‌هه‌موو هێزمانه‌وه كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینی داگیركراو وه‌ك ده‌وڵه‌ت بناسرێت.
كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی به‌نوێنه‌رایه‌تی 48 وڵات و به میوانداریی توركیا كه له ئێستادا سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوه‌كه ده‌كات و به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ شاره‌كه، به‌رێوه‌چوو.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.