Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 03:25

وەزیری دارایی و ئابووری هه‌رێم ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر کاره‌که‌ی خۆی

به‌ یاوه‌ری سه‌فین دزه‌یی و نێچیرڤان ئه‌حمه‌د، وه‌زیری دارایی به‌ فه‌رمی پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و به‌ فه‌رمی ده‌ستی به‌كار كردووه‌ته‌وه‌ و پۆستی وه‌زیری دارایی وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌ .

پاش ئه‌وه‌ی ڕێباز حه‌ملان ده‌ستی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشایه‌وه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌ك وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هاتوونه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زیری دارایی به‌ فه‌رمی پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌ و وه‌ك وه‌زیری دارایی ده‌ستی به‌كار كردن كردووه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.