Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 03:22

ھەنگاریا 30 کورسى خوێندنى ماسته‌رو دکتۆرا بۆ قوتابیانى هه‌رێمى کوردستان دابین ده‌کات

تا به‌روارى (١٦/٢/٢٠١٨) فۆرمی تایبەت بەو سکۆلەرشیپە پڕ ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بە دابینکردنی 30 سکولەرشیپی لە وڵاتی ھەنگاریا دەدات، بۆیە داوای کردووە، ھەر کەسێک مەرجەکانی تێدایەو ئارەزووی خوێندن لەو وڵاتە دەکات، تا وادەی دیاریکراو کە (١٦/٢/٢٠١٨)یە فۆرمی تایبەت بەو سکۆلەرشیپە پڕ بکاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئاماژەی بە مەرجەکانی خوێندنی ماستەر داوە، پێشکەشکار دەبێت ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بێت، ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا، لە دەزگا و دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی لە پاش بە دەستھێنانی دوایین بروانامە ھەبێ، واتا لە دوای بە دەستھێنانی دواین بروانامە، دەبێت پێش ڕێکەوتی (١/١/٢٠١٦) دەست بەکاربووبێتەوە یا دامەزرا بێت، ھاوکات دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت و پێویستە تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت، ھەروەھا خوێندن لەم سکۆلەرشیپە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان ھاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT).

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە ئەم سکۆلەرشیپە پشتگیری مۆڵەتی ھاورێیەتی ھاوسەر ناکات، ھەروەھا پرۆسیسی ڤیزەی ھاوسەر و منداڵ ناکرێت، ھاوکات کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنھا مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان، ھەروەھا کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ھەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (١٣٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، لە ھەمان کاتدا بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت، دوا مۆڵەتیش بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتی (١٦/٢/٢٠١٨)یە.

لەو راگەیەندراوەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەتی خوێندنی باڵا، ھیچ بوارێکی تایبەتی بۆ پێشکەشکردن دیاری نەکردوە، بەڵکو پێشکەشکار بۆی ھەیە بۆ ھەر بەرنامەیەک داواکاری پێشکەش بکات، بەڵام دەبێت لە ھەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات، پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنھا لە ڕێگەی وێبسایتی سەرەکی زەمالەی (ھەنگاریا) دەبێت، ھاوکات ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بووەوە یا لە خوێندن بەردەوام نەبوو، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش و جارێکی دیکە بۆی نییە داواکاری پێشکەش بە ھیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ یا دەرەوە بکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مەرجەکانی خوێندنی دکتۆراشی بڵاو کردووەتەوە، ھەمان ئەو مەرجانەیە کە لە خوێندنی ماستەر ھەیە، تەنیا پێویستە کۆنمرەی ماستەری لە (٪٧٠) کەمتر نەبێت، دەبێت تەمەنی لە 50 ساڵ زیاتر نەبێت، ھەروەھا کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ھەنگاریا، مانگانە بڕی نزیکەی (٤٥٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، لەگەڵ گشت بیمەکان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.