Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 03:20

له‌ ڕووداوێکى هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای که‌لار خانه‌قین 16 که‌س بریندار ده‌بێت

بریندارەکان لەمینی پاسەکەدا بوون و سه‌رجه‌میان قوتابی کۆلێژن
کوردستان TV
100%


گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای کەلار - خانەقین، کەسێک گیانیلەدەستدا و 16 کەسیش برینداربوون.

رائید كارزان مه‌جید، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان راگەیاند سێ ئۆتۆمبێل لە جۆری BMW و مینی پاسێک و سوناتا لە رێگای کەلار - خانەقین بەیەکیانداداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 16کەسیش برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ  ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای خانەقین- کەلار لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، ڕووی داوه‌ و ڕووداوه‌كه‌ له‌ نێوان سێ ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانى (بی ئێم ده‌بلیو) و (مینی پاس) ێك و (سۆناتا) ڕووی داو  لە ئەنجامدا، شۆفێری (بی ئێم)ـەکە گیانی لەدەست دا و 16 کەسی دیکەش بریندار بوون.

زۆرێك له‌ بریندارەکان لەمینی پاسەکەدا بوون و سه‌رجه‌میان قوتابی کۆلێژی وەرزشی گەرمیانن لە شارى خانەقین و دواى ده‌وام بۆ کەلار گەڕاونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.