Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 03:21

7 هاولاتى دیکەى کوردى ئێزدی له‌ ده‌ستى تیرۆریستانى داعش رزگار کران

زیاتر لە 3 ساڵ لە دەستی داعشدا بوون
کوردستان TV
100%

حوسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگایی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ کەسی دیکە لە کوردانی ئێزدی رزگار کران.

قائیدی  راشیگه‌یاند'' بە هەوڵی نووسینگەکەمان و ‌هێزە ئەمنییەکان توانیمان ٧ کەسی دیکەی کوردانی ئێزدی لە چنگ چەکدارانی داعش رزگار بکەین، کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵ بوون لە دەستی ئەو رێکخراوە تیرۆرییەدا بوون.''

وەک قائیدی زانیاریی دا، دوو کچ لە تورکیا رزگار کران کە داعش بردبوونیە ئەو وەڵاتە، ٥ـی دیکەش لە سووریا رزگار کران و دواتر بە کەسوکاریان شاد کرانەوە.

بەگوێرەی دوائاماری رزگاربووان و رفێنراوان، تا ئێستا ٣٢١٩ کەس رزگار کراون و نزیکەی ٣٢٠٠ کەسیش هێشتا ڕزگار نەکراون.

لە به‌روارى ٣-٨-٢٠١٤، چەکدارانی داعش دەستیان بەسە شنگالدا گرت و زیاتر لە ٦ هەزار کەس رفێنران و ٣٦٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون و زیاتر لە هەزار کەسیش کوژران.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.