Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 03:20

ریکس تیلرسن: واشنتۆن پشتگیری کورد دەکات لە پابەندبوون بە دەستوری عێراق

ئەمریکا جارێکی تر داوای دەستپێکردنی دیالۆگی نێوان ھەولێر و بەغداد دەکات
کوردستان TV
100%

ریکس تیلرسن گوتی: ئەمریکا پشتگیری لەعێراقێکی یەکپارچە دەکات و لە ئێستا کاردەکات بۆ ھاندانی لێپرسراوانی ھەرێم  بۆ مانەوەی لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا


ریکس تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکیدا لەبەردەم ناوەندی توێژینەوەکان لە واشنتۆن رایگەیاندووە ، ئەمریکا پشتگیری لەعێراقێکی یەکپارچە دەکات و لە ئێستا کاردەکات بۆ ھاندانی لێپرسراوانی ھەرێم  بۆ مانەوەی لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا ، داواشی کرد دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لەسەر بنەمای دەستوری عێراق بێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند واشنتۆن پشتگیری کورد دەکات لە پابەندبوون بە دەستوری عێراقیەوە کە ئەگەر بەتەواوەتی ھەموو لایەنەکان پابەندبن پێوەی ،  ئەوا زۆرێک لە داواکارییەکانی کورد بەدیدەھێندرێت.

گوتیشی: شانبەشانی کورد دەوەستین و پشتگیرییان دەکەین لە جێبەجێکردنی دەستوری عێراق بە تەواوی، وە کاتێکیش جێبەجێ کرا باس لەو سکاڵا و داوایانە دەکەین کە کورد هەیبوون و هیواخوازیشین ئەوە ببێتە هۆی عێراقێکی یەکگرتوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.