Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:43

رۆماننووسێکی کورد خه‌ڵات کرا

یه‌كه‌مجاره‌ رۆماننوسێكی كورد ئه‌و خه‌ڵاته‌ جیهانییه‌ وه‌رده‌گرێت
کوردستان TV
100%


نووسه‌ر و رۆماننوسی گه‌وره‌ی كورد (به‌ختیار عه‌لی) له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا خه‌ڵاتێكی ئه‌ده‌بی جیهانی به‌ ناوی "نیلی زاكس" وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌ده‌بیاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ ساڵی 2017 به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌و خه‌ڵاته‌(نیلی زاكس) به‌ ناوی ژنه‌ نووسه‌رێكی ناسراوی ئه‌ڵمانییه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1970 له‌ ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا كۆچی دایی كردووه‌ ،  هه‌ر دوو ساڵ جارێك له‌ شاری" دۆرتمۆند" به‌ نووسه‌ره‌ دیار و خاوه‌ن به‌رهه‌می ناوازه‌ ده‌به‌خشرێت ، له‌ مێژووی كوردیش ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ رۆماننوسێكی كورد ئه‌و خه‌ڵاته‌ جیهانییه‌ وه‌رده‌گرێت .

به‌ختیار عه‌لی جگه‌ له‌ وه‌رگێرانی رۆمانه‌كانی بۆ سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا كۆر و سیمیناری زۆری به‌ زمانی ئه‌ڵمانی پێشكه‌شكردووه‌ و جگه‌ له‌و خه‌ڵاته‌ش چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌ورووپی به‌ده‌ستهێناوه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و رۆماننووسه‌ له‌ ساڵی 1960 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت و خاوه‌نی 9 رۆمانی بڵاوكراوه‌یه‌ .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.