باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، عێراق ساڵانە بڕی 70 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت لە وەرگرتنی باجی گەشتی ئاسمانی، ئاماژەی بەوەش کردووە تێکشکاندنی ڕێکخراوی داعش دەرگا دەکاتەوە لەبەردەم سەرچاوەی ئابوری گەورە لە وڵات‌دا.
لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاوكراوه‌ته‌وه سەرکەوتنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە تێکشکاندنی داعش بۆ دەرەوەی سنوری وڵاتەکەی، بە تەنها وەدیهێنانی ئارامییەکی گەورە نییە بۆ هاووڵاتیانی عێراق، بەڵکو دەرگا دەکاتەوە لەبەردەم سەرچاوەی ئابوری گەورەتر بۆ وڵاتەکە.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى فیدڕاڵیی ئه‌مریكا بڕیاری داوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى كه‌م بووه‌ته‌وه، بۆیه كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى ئه‌مریكا و كۆمپانیاكانى بوارى پۆسته ده‌ست به فڕین به‌ئاسمانى عێراقدا ده‌كه‌نه‌وه، كه له مانگى ئابى 2014ه‌وه ڕاگیراوه.
ئه‌وه ئاشكرا كراوه، له‌به‌رامبه‌ردا، عێراق ته‌نها له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان، ساڵانه بڕی 70 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.