له‌هۆلی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌شاری هه‌ولێر یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد پاڵه‌وانێتی كلاسیكی بۆ 50 یاریزان رێكخست.
پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی شه‌تره‌نجی جیهانی بڕواپێكراوه كه زۆربه‌ی یاریزانه به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان و هه‌میش عێراق و به‌شێك له‌یاریزانانی بیانیش به‌شداریان تێدا كرد .
ماوه‌ی 6 رۆژ یاریزانه‌كان ركابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كه‌ن كه یاریزانی لاو و پێگه‌یشتو و ته‌واوی ته‌مه‌نه‌كانی تێدایه .
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد كه پاڵه‌وانی عێراقه ئه‌مه هه‌شته‌مین پاڵه‌وانێتی كلاسیكی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ یاریزانانی كوردستان و ده‌ره‌وه ئه‌نجامی ده‌دات كه به‌دڵنیاییه‌وه بۆته هۆی به‌ره‌و پێشچوونی زۆری یاریزانانی كوردستان له‌یاری شه‌تره‌نج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.