Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:49

تره‌مپ رۆژى دووشه‌ممه‌ ستراتیژییه‌تی نوێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی راده‌گه‌یه‌نێت

ستراتیژه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌رنجی خستووه‌ته‌ سه‌ر پاراستنی وڵات
کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌روارى 18/12/2017 ستراتیژییه‌تی نوێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی راده‌گه‌یه‌نێت.

هێربه‌رت ماكماسته‌ر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاند" ستراتیژه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌رنجی خستووه‌ته‌ سه‌ر پاراستنی وڵات و ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌شه‌سه‌ندن بۆ داهاتووی ئه‌مریكا و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی له‌ رێگه‌ی هێزه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مریكا فراوانتر بكرێت".

لای خۆیه‌وه‌ هیزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه‌ "ستراتیژه‌ نوێیه‌كه‌ ماكماسته‌ر خۆی ئاماده‌ی كردووه‌و تێڕوانینی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ خۆده‌گرێت و ئاراسته‌ی كاركردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی وڵاتیش دیاری ده‌كات".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.