Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 05:27

دەیان رێکخراو داوا لەعەبادی دەکەن کاری فڕۆکەخانەکانی ھەرێم ئاسایی بکاتەوە

عەبادی بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی قەدەغە بكرێت
کوردستان TV
100%


ژمارەیەک رێکخراوی کوردستانی و عێراقی لە یاداشتێکدا داوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم دەکەن.

لە رێگەی یاداشتێکەوە کە ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووە، دەیان رێکخراوی کوردستانی و عێراقی داوا دەکەن بڕیاری راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێر ھەڵبووەشێنێتەوە.

ئەو ڕێکخراوانە دەڵێن، لەسەر بنەمای پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە دەستووری عێراقی، پێویستە ڕێگە بە هاووڵاتیان بدرێت لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە گەشت بۆ وڵاتانی جیهان بکەن.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەوان زیاتر لایەنی مرۆییان بەلاوە گرنگە، لەبەرئەوەی وای دەبینن زیانلێکەوتوانی ئەم بڕیارە زیاتر هاووڵاتیانی مەدەنی و نەخۆش و خەڵکانی بەتەمەنن، هەروەها بڕیارەکە کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی بەهاناوەچوونی هەزاران پەنابەری ناوچەکانی هەرێم داناوە.

ڕۆژی 26ی مانگی ئەیلوولی ڕابردوو، حکومەتی عێراق بڕیاریدا  گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی قەدەغە دەکرێت و ئێوارەی ڕۆژی 29ی ئەیلوول بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.