نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كلدان، سریان، ئاشووری دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و پێكهاتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن وه‌ك كه‌مینه نین، به‌ڵكو پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی خاوه‌ن ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژووییی ئه‌م وڵاته‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٣/١٢/٢٠١٧ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و شاندێكی باڵای یاوه‌ریان، له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كلدان، سریان، ئاشوور له هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كسانیی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له مافه‌كانیاندا، هه‌ڵوه‌سته‌كردنی جددیتری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دابینكردن و به‌رگریكرن له‌و مافانه به‌پێی یاسا و ده‌ستوور و بوونی ڕۆڵیان له بواره جیاوازه‌كاندا، دووپات كرایه‌وه.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه نیگه‌رانیی خۆیان له دۆخی ئێستای ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌ربڕی و داوایان له حكوومه‌تی عیراق كرد هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی له‌و ناوچانه كه‌م بكاته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌نگاو بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه بنێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه ئه‌و پێكهاتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن وه‌ك كه‌مینه نین، به‌ڵكو پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی خاوه‌ن ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژووییی ئه‌م وڵاته‌ن، به پێویستیشی زانی هه‌موو مافه‌كانیان به یاسا دابین بكرێت له بواره‌كاندا هه‌ست به بوون و ئاماده‌ییى خۆیان بكه‌ن، گله‌یی و داوكارییه‌كانیشیانی به ڕه‌وا زانی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وێڕاى دۆخی خراپی حكوومه‌ت، به‌ڵام به‌دواداچوونێكی جددی بۆ گله‌یی و داواكانیان ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی ئارامى و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا به‌هۆی ئه‌و ئارامییه‌وه پێكهاتەئایینییهكان له ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق كاتێك ڕووبه‌ڕووی كاره‌سات بوونه‌وه، ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وێڕاى دۆخی سه‌ختی ئابووری، له هاوكاریكردنیان درێغی نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها داوای له ئاماده‌بووان كرد بۆ هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌ك له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه له په‌رله‌مان ده‌نگیان بگه‌یه‌نن و دووپاتی كرده‌وه به یه‌كێتی و یه‌كڕیزی، لایه‌نه كرستیانه‌كان ده‌توانن كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ن و ڕه‌نگدانه‌وه‌یشی له‌سه‌ر پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت.
تاوتوێكردنی چه‌ندین بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ئیداری و سیاسی و ئه‌منیى هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.