سەرۆك مەسعوود بارزانی سەردانی هێزەكانی دژە تیرۆری كوردستان دەكات و ڕای دەگەیەنێت هێزەكانی دژەتیرۆر شانبەشانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا سەربەرزانە گێڕاویانە و شەهید و قوربانیان پێشكەش بە كورد و كوردستان كردووە.
ڕۆژی چوارشەممە 13ی 12ی 2017 سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی ھێزەکانی دژەتیرۆر، سەردانی دژەتیرۆری کوردستانی کرد. لەو بەسەرکردنەوەیەدا سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە ئەرك و ماندووبوون و شەونخونیی ھێزەکانی دژەتیرۆر کرد لە پارێزگاریکردن لە کوردستان و ھەروەھا پێزانینیشی ھەبوو بۆ ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی کە ھێزەکانی دژەتیرۆر شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا سەربەرزانە گێڕاویانە و شەھید و قوربانیان پێشکەش بە کورد و کوردستان کردووە.
لەو دیدارەدا فەرماندە و ئەفسەرانی ھێزی دژەتیرۆری کوردستان ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ بەرگریکردن و پاراستنی کوردستان ڕاگەیاند و بەڵێنی وەفادارییان بۆ خوێنی شەھیدان و خەبات لە ڕێگەی ئازادی و سەرفیرازیی گەلی کوردستان بۆ سەرۆك بارزانی دووپات کردەوە.
ھەر لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی لە گوتەیەکدا باسی بارودۆخی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی کرد و دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکانی شی کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.