نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی نوێی ئیتالیا له عێراق ده‌كات و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/12/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز برۆنۆ ئه‌نتۆنیۆ باسكوینۆ باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا له عێراق و خاتوو سیرینا مۆرۆنی، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه، به‌ڕێز باسكوینۆ هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا به‌رده‌وام بن و زیاتر بره‌ویان پێبدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئاماده‌یى و هاوكارییه‌كى خۆى دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ڕێز و خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی كه وێڕاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخێكی سه‌خت، له هه‌وڵى پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامدایه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك باڵیۆزی نوێى وڵاته‌كه‌ى له عیراق لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌موو پشتگیرییه‌كیشى بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێز باڵیۆزی پێشووی ئیتالیا له عیراق و كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
به‌ڕێزیان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیای به‌رز نرخاند و خواستى هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووریدا ده‌ربڕی. هیوای خواست دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی عیراق به‌ره‌و ئارامبوونه‌وه بڕوات به شێوه‌یه‌ك سه‌رمایه‌دارانی ئیتالی بتوانن وه‌به‌رهێنان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.