هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری نوێی شاری سلێمانی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ئۆتۆمبێلێكی نوێی به‌رزی له‌جۆری لاندكرۆزه‌ر مۆدێل(٢٠١٨) كه‌خه‌ڵك پێی ده‌ڵێت وه‌نه‌وشه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرت ، كه‌چی له‌ڕابردوودا دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه كردووه و به‌گه‌نده‌ڵی ناوی بردووه.
زیاد كاكه ، ڕه‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: هه‌ر پۆستێك به‌تایبه‌ت له‌و پله باڵایانه كه‌وه‌رده‌گیرێت پێویستی به‌دابین كردنی ئۆتۆمبێل و پێداویستیه‌كانه بۆ ڕایی كردنی كاروباره‌كان،ئه‌مه ئاساییه، به‌ڵام به‌رده‌وام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌خنه‌ی له‌مه‌گرتووه و به‌ئیمتیازی ناوبردووه، به‌تایبه‌ت خودی دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر.
زیاد كاكه ڕه‌زا راشیگه‌یاندووه ، هه‌موومان ده‌زانین پۆستی پارێزگار به‌بێ ئۆتۆبێل ناڕوات به‌ڕێوه‌وه پۆستی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌بێ ئۆتۆمبێل ناڕوات به‌ڕێوه به‌داخه‌وه له‌ڕابردوودا دكتۆرهه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه كردووه و به‌گه‌نده‌ڵی ناوی بردووه،ئێستا كه‌خۆیان ده‌چنه ئه‌و پۆسته‌وه بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌پۆستێكی وه‌ك پارێزگار به‌بێ ئۆتۆمبێل به‌ڕێوه ناچێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌ڵێ جه‌نابی پارێزگار دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئۆتۆمبێلێكی نوێی به‌رزی له‌جۆری لاندكرۆزه‌ر مۆدێل(٢٠١٨) كه‌خه‌ڵك پێی ده‌ڵێت(وه‌نه‌وشه)وه‌رگرتووه، ئیتر نازانم ئۆتۆمبێله‌كه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت پێی داوه یا وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، نازانم نرخه‌كه‌ی چه‌نده چونكه نیمه.
گوتیشی:دوێنێ كه‌له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هاتینه‌ده‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌مان بینی كه‌له‌به‌رده‌م پارێزگادا وه‌ستێنرابوو، گوتیان ئه‌وه ئۆتۆمبێلی جه‌نابی پارێزگاره، ڕه‌قه‌می كاتی دهۆكیشی پێوه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.