له یه‌مه‌ن نه‌خۆشیی دیفیتیریا كه به وه‌ناق ناسراوه، بڵاوبۆته‌وه كه نەخۆشییەکی توندی بەکتریاییە و بە خێرایی دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی درووستبوونی پەردە لە قوڕگی مرۆڤدا‌و كۆسپ دەخاتە بەردەم هەناسەدان و خواردن و هاوكات ژەهری بەکتریاکە لە خوێندا زیانی زۆر به دڵ و دەمارەکان ده‌گه‌یه‌نێت.
له یه‌مه‌ن ژماره‌ی توشبووان به‌و نه‌خۆشییه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و گه‌یشتۆته 283 كه‌س.
له‌وباره‌یه‌وه رێکخراوی تەندروستیی جیهانی له راپۆرتێكدا رایگەیاندووه كه ژمارەی ئەو کەسانەی لە چەند هەفتەی رابردوو لە یەمەن بە نەخۆشی وەناق گیانیان له‌ده‌ستداوه گەیشتووەتە 34 کەس و کۆی ژمارەی ئەو حاڵەتانەش وەک تووشبووی نەخۆشیی وه‌ناق گه‌یشتۆته 283 كه‌س، هه‌ر به پێی راپۆرتی رێكخراوه‌كه، نه‌خۆشیی وه‌ناق له 15 پارێزگای یه‌مه‌ن تۆمار كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.