Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 07:25

سەرۆک بارزانی جەژنی ڕۆژوو لە خوشک و برایانی کوردی ئێزدی پیرۆز دەکات

هیواخوازه‌ به‌خێر و خۆشی و كامه‌رانی جەژنەکانیان پیرۆز بکەن
سەرۆك بارزانی جەژنی ڕۆژوو لە خوشک و برایانی كوردی ئێزدی پیرۆز دەكات
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكدا جەژنی ڕۆژوو لە خوشک و برایانی كوردی ئێزدی پیرۆز دەكات و هیواخوازه‌ به‌خێر و خۆشی و كامه‌رانی جەژنەکانیان پیرۆز بکەن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:


بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
 
به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزدییه‌‌وه‌ پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م خوشک و برایانی کوردی‌ ئێزدی لە کوردستان و جیهان ده‌که‌م.
 
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشیی زیاتر بۆ خوشک و برایانی کوردی ئێزدی و به‌خێر و خۆشی و كامه‌رانی جەژنەکانیان پیرۆز بکەن.
 


مسعود بارزانی
14ـی12ـی 2017
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.