Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:55

میلیشیا شیعه‌کان پێشمه‌رگه‌یه‌کی هێزی کۆماندۆی سه‌ر به‌ یه‌کێتی یان ده‌ستگیر کرد

هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی
کوردستان TV
#7 #9
100%

هێزه‌ عێراقییه‌كان و میلیشیا شیعه‌كان هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان بردووه‌.

شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی یه‌ حیاوه‌ی ناحیه‌ی له‌یلانی سه‌ر به‌شاری كه‌ركوكـ هێزه‌ عێراقییه‌كان و میلیشیا شیعه‌كان هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌كی هێزی كۆماندۆی سه‌ر به‌ یه‌كێتی به‌ ناوی ئه‌حمه‌د حاجی محه‌مه‌د ڕۆژبه‌یانی، دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌یان ده‌ستگیریان كرد و به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان بردووه‌.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ به‌سه‌ر شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان هات،  شه‌وانه‌ له‌لایه‌ن سوپا و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتیانی كورد و ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشمه‌رگه‌ بوون، به‌ تایبه‌تیش پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێنه‌ ئامانج.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.