ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/12/2017، ڤلادیمێر پۆتین سهرۆكى رووسیا لەمیانی کۆنگرەی ساڵانەی خۆیدا، کە بۆ نزیکەی 1500 ڕۆژنامەنووسی جیھان ڕێکخرابوو، ڕایگەیاند" پەیوەندییەکی مێژووییمان لەگەڵ کورد ھەیە.
سەرۆک کۆماری رووسیا، وتیشى" ھیچ شتێک ناتوانێ رێگریمان لێبکات لە ھێشتنەوە و بەرەو پێشبردنی پەیوەندی باشمان لەگەل کوردانی عێراق، تائێستاش کۆمپانیاکانمان لە کوردستان کار دەکەن".
جەختی لەوەش کردەوە، کە پەیوەندییەکی باش و متمانەداریان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیە، بڕیاری جێبەجێکردنی سەربەخۆیی کوردەکان ھێشتا چالاکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.