Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 09:21

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

ڕۆژی یەکشەممە پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی تاوتوێ ده‌كات
کوردستان TV
100%


ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان - عێراق دەکات.


پەرلەمانی کوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 17/12/2017 كاتژمێری 11ی پێش نیوه‌ڕۆ کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان - عێراق دەکات.

لە دانیشتنەکەدا پەرلەمان ئەندامانی لیژنەی لێکۆڵینەوە تایبەت بە ڕووداوەکانی دوزخورماتوو هەڵدەبژێرێت.

هەر بەپێی کارنامەکە، لە دانیشتنەکەدا ئاری عەبدوللـەتیف دەخرێتە شوێنی پەرلەمانتاری کۆچکردوو شوان قەڵادزێی، هاوکات دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار باپیر کامیل دەخرێتە دەنگدانەوە و مستەفا ئەحمەدیش بۆ لیژنەی ئاسەوار و خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاد دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.