Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 09:28

منداڵێکی ته‌مه‌ن دوو مانگان له‌لایه‌ن باوکیه‌وه‌ دەستى ده‌شکێنرێت

پۆلیسی رانیە ھەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە
کوردستان TV
100%

باوكێك ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو مانگ و نیوی خۆی ده‌دات و جگه‌ له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی ده‌ستی ده‌شكێنێ.

پۆلیسی رانیە ھەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاندووە، منداڵەکە تەمەنی دوو مانگ و نیوە و لەلایەن (ک. ع. م.)ی باوکی، بە ئامێری رادیۆ و کۆمەڵێک کەلوپەل، لە منداڵەکەی داوە، بەھۆی لێدانەکەوە، منداڵەکە بازووی چەپی شکاوە و سەریشی ئازاری بەر کەوتووە.

لای خۆشیه‌وه‌ دایکی منداڵەکە، کە ماوەی ساڵێکە ھاوسەرگیری کردووە، راگەیاندووە، کە باوکی منداڵەکەی لەگەڵ ئەو شەڕی ھەبووە، بۆیە لە منداڵەکەی داوە.

به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ پزیشكییه‌كان دایك و باوكی منداڵه‌كه‌ نه‌خۆشیان هه‌یه‌ و باری ته‌ندرووستییان ته‌واو نییه‌. دایكی منداڵه‌كه‌ كه‌ ناوی"ك.ح.ح" ده‌ڵێت: هاوسه‌ره‌كه‌م منداڵه‌كه‌ی زۆر ماچ ده‌كرد و منیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ قسه‌مكردووه‌و دواتر له‌ هۆشی خۆم چووم و ده‌ستی منداڵه‌كه‌یشی شكاندووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.