Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:47

647 هەزار موسڵمانی ئاراکان لە میانمارەوە روویان لە بەنگلادیش کردووە

شەش هەزار و 700 موسڵمان لە ئاراکان کوژراون
کوردستان TV
100%


رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایانگەیاند کە لەو باوەڕەدان لە ماوی مانگێکی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای میانمار لە هەرێمی ئاراکاندا، لانیکەم شەش هەزار و 700 موسڵمان کوژراون.

بە پێی هەواڵێکی کەناڵی بی بی سی، رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لیکۆڵینەوەیان لەگەڵ پەنابەراندا لە بەنگلادیش ئەنجام داوە و دەرکەوتووە لە 25ی ئاب تا 24ی ئەیلوولی 2017، نۆ هەزار موسڵمان لە ئاراکان گیانیان لەدەستداوە، لەوانە لانیکەم شەش هەزار و 700 یان بە هۆی توندوتیژی بوونەتە قوربانی.

لەسەدا 69ی قوربانیەکانی توندوتیژی بە فیشەک کوژراون و لەسەدا نۆیان بە سووتاندن گیانیان لەدەست داوە و لەسەدا پێنجیشیان بە لێدان کوژراون.

لەنێو کوژراوەکاندا، لانیکەم 730 یان لەخوار تەمەنی پێنج ساڵیەوەن و لەسەدا ٥٩ی ئەو منداڵانەش بە فیشەک کوژراون و لەسەدا ١٥یان سووتێنراون و لەسەدا حەوتییان لێدراون و لەسەدا دوویان بە هۆی مینەوە گیانیان لەدەست داوە.

647 هەزار موسڵمانی ئاراکان لە میانمارەوە وەک ئاوارە روویان لە بەنگلادیش کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.